حکومەتی هەرێم دەکەوێتە ژێر باری قەرزێکی دیکەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i295622-حکومەتی_هەرێم_دەکەوێتە_ژێر_باری_قەرزێکی_دیکەوە
هەرچەندە قەرزەکانی حکومەتی هەرێم نزیکەی 30 ملیار دۆلارە و بە وتەی پارلەمانتارێک بەنیازی قەرزکردنی یەک ملیارو 200 ملیۆن دۆلاری دیکەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2017 03:58 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێم دەکەوێتە ژێر باری قەرزێکی دیکەوە

هەرچەندە قەرزەکانی حکومەتی هەرێم نزیکەی 30 ملیار دۆلارە و بە وتەی پارلەمانتارێک بەنیازی قەرزکردنی یەک ملیارو 200 ملیۆن دۆلاری دیکەیە.

عەلی حەمە صاڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە "هەرچەندە حکومەتی هەرێم نزیکەی 30 ملیار دۆلار قەرزارە‌، ئێستا بە نیازی یەک ملیارو 200 ملیۆن دۆلار قەرزی  دیکەیە".

عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "بەپێی زانیارییەکانمان، حکومەتی هەرێم خەریکی گفتوگۆکردنی لەگەل بانکی FMO - Dutch development Bank - PPP بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ پرۆژەیەکی شراکە".

ئاشکراشی کردوە " بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە چەند ڕۆژی ئایندەدا لە لاهای ـ هۆلندا، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرۆژەیە بکرێت بۆ ئەم قەرزو پرۆژە هاوبەشە، بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان."

ڕوونیشی دەکاتەوە " قەرزارکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە بڕی 30 ملیار دۆلارە، داناگاز دەیەوێت لە مانگی ئەیلول 26.5 ملیار دۆلاری دیکە بباتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم قەرزە زیاد دەبێت و بەو هۆیەوە ئایندە و ئێستای هەرێمی کوردستانیان خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە."

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت " ڕۆژ بە ڕۆژ.. بێ بیرکردنەوە ئەم بەناو حکومەتە کوردستان دەخاتە تاریکی، هەموو ڕۆژێک قەرزکردن و بەبێ بیرکردنەوە لە ئایندە، مەترسی ئێجگار گەورە دەخولقێنێت."