چارەنووسی نادیاری زیاتر لە سێ هەزار ئێزدی لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i295686-چارەنووسی_نادیاری_زیاتر_لە_سێ_هەزار_ئێزدی_لە_ئێراق
فەرمانداری شاری شەنگالی ئێراق وتی : چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار ئێزدی رفێندراو لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعش کەزۆربەیان کچ ، ئافرەت و منداڵن، هەروا نادیارە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2017 11:57 Asia/Tehran
  • چارەنووسی نادیاری زیاتر لە سێ هەزار ئێزدی لە ئێراق

فەرمانداری شاری شەنگالی ئێراق وتی : چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار ئێزدی رفێندراو لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعش کەزۆربەیان کچ ، ئافرەت و منداڵن، هەروا نادیارە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینیی ئیرنا،  مەحما خەلیل  فەرمانداری شاری شەنگال لە پارێزگەی نەینەوا  بە ئاماژەدان بە پەلاماری داعش بۆسەر شەنگال  لەساڵی دووهەزاروچاردە وتی : تاقمی تیرۆریستیی داعش شەش هەزار و 417 ئێزدیان لە پەلامار دان وداگیرکردنی شاری شەنگال لە ڕۆژاوای  نەینەوا لەساڵی  دووهەزارو چاردە رفاند.

شەنگال لە هەشتا کیلومەتری شاری مووسڵ  دووهەمین شاری گەورەی ئێراق دایە و زۆربەی دانیشتوانی  ئێزدین  .

بەرلەمە کەریم نووری وتەبێژی حەشدی شەعبی  ڕایگەیاند بوو هێزی جەماوەریی ئێراق  دوای ئازاد کردنی گوندی کوجو  لە شەنگال پێنج گۆڕی  بە کۆمەڵیان   لەم گوندە  دۆزیوەتەوە.

نووری وتیشی: ئەم گۆڕانە سەربە شارومەندانی ئێزدییە  کە لە کاتی داگیرکرانی ئەم گوندە و شەنگال لەلایەن  تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە کوژراون  .

هەتا کۆتایی ساڵی 2015  هەژدە  گۆڕی بە کۆمەڵ  لە شەنگال دۆزراوەتەوە کە نیشانەی تاوانکاری تاقمی تیرۆریستیی داعش بە دژی ئێزدییەکانی ئێراقە.