بارزانی: نابمە کاندیدای سەرۆکایەتی هەرێم
حوزهیران 17, 2017 08:25 Asia/Tehran
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو ناوچەیە کە لە نۆڤمبەری داهاتوودا بەڕێوە دەچێ، خۆم کاندیدا ناکەم.
بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ بارزانی لە دیمانە لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکی فارین پالیسی لەوەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە مانگی نۆڤمبەری داهاتوو، چ هەڵوێستێک دەگرێتەبەر، وتی: "لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار نابێ".
هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتی یاسایی مەسعود بارزانی بەسەر ناوچەی کوردستانی ئێراق لە١٩ی ئاگۆستی٢٠١٥، جارناجارێک ناڕەزایەتی بەرامبەر بشێویی سیاسی وئابووریی لەوناوچەیە دەبینرێ .