ئەرمەنستان لە هەولێر کونسوڵخانە ساز دەکات
حوزهیران 18, 2017 08:55 Asia/Tehran
سەروکی بەشی پێوەندیی ئەرمەنییەکان لەگەڵ کوردەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان باسی دامەزراندنی کونسوڵخانەی ئەم وڵاتەی کرد لەشاری هەولێر .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئارمن پرێس، واهرام پتروسیان سەرۆکی بەشی پێوەندی ئەرمەنییەکان لەگەڵ کوردەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان وتی : داهێنانی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەرمەنستان لەشاری هەولێر بە سەرنجدان بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە زۆر گرینگە.
واهرام پرێس وتیشی : بڕیاری کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە بڕیارێکی بنەماییە و پێوەندی بە پێوەندییەکانی ئەرمەنستان و هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە هەیە و کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە گرینگایەتی ئابووریشی هەیە .
دوولایەن هەروەها هۆگری هاوکاری لەبواری کشت و کاڵ و پەروەردەن و کوردەکان هۆگری ئەوەن لە ئەرمەنستان بخوێنن.