کارناسی پرسی کوردەکان: داکۆکی ئەمریکا لە کوردەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i296998-کارناسی_پرسی_کوردەکان_داکۆکی_ئەمریکا_لە_کوردەکان_لە_پێناو_بەرژەوەندییەکانی_ئەو_وڵاتە
یەروان سەعید دەڵێت داکوکی ئەمریکا لە کوردەتان تا کاتێک کە خۆی لە دەستێوەردانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دوور دەخاتەوە، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2017 14:53 Asia/Tehran
  • کارناسی پرسی کوردەکان: داکۆکی ئەمریکا لە کوردەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە

یەروان سەعید دەڵێت داکوکی ئەمریکا لە کوردەتان تا کاتێک کە خۆی لە دەستێوەردانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دوور دەخاتەوە، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ڕۆبێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا ئەم دواییە بەڕوژنامەی شەرقولئەوسەتی وتووە  گەورەترین هەڵەی کوردەکان لە سوریا متمانە کردن بە ئەمریکایە.

واشینگتۆن پشت لە کوردەکان دەکات  . لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئیدیعای کردووە کە ئەمریکا بەڵێنی بەوان داوە دوای  کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ داعش لە ڕەقە، چەکە پێشکەشکراوەکانی خۆی بە یەپەگە لەوان وەربگرێتەوە.

یەروان سەعید لێکۆڵەری پرسی کوردەکان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین  بە نیۆزڤیکی وتووە  ئەمریکا هەتا کاتێک کە لە ناوچە بمێنێ پێویستی بە یارمەتی کوردەکان هەیە کەوایە داکۆکی کردنی ئەم وڵاتە لە وان پێویستە.

ناوبراو وتیشی : ئەگەر ڕەقە لە دەستی داعش ئازاد بکرێت تاقمە توندڕەوەکانی دیکە  بۆشایی ئامادەبوونی داعش پڕ دەکەنەوە.

داکۆکی کردنی ئەمریکا لە کوردەکان لە پێناو بەرژەوەندیی  ستراتژیکی ئەمریکایە مەگەر ئەوەی کە ئەمریکا بیەوێ بە شێوەی تۆکمەوتەواو لە سوریا وڕوژهەڵاتی ناڤین وەدەرکەوێ.