نیشتنەوەی گومانلێکراوی حەوت کۆپتەری ئەمریکی لە ناوچەیەکی ژێر ڕکێفی داعش لە کەرکوک
هێزی پێشمەرگە فیلیمی نیشتنەوەی حەوت کۆپتەری سەربازیی ئەمریکایان لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش لە حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک تۆمار کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێزی پێشمەرگە فیلیمی نیشتنەوەی حەوت کۆپتەری سەربازیی ئەمریکایان لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش لە حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک تۆمار کردووە. ئەم فیلیمانە کە بە هۆی موبایلەوە تۆمار کراون ئەوە نیشان دەدەن کە کۆپتەرێکی شین هاوک کە بۆ گواستنەوەی هێزو کەرەستە زیاتر بەکار دێت لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی و پارێزرانی لە لایەن شەش کۆپتەری سەربازیی بچوکەوە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە گردوپەڕی حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک لە دەڤەری هێزی پێشمەرگە نیشتوونەتەوە و دوای کاژێرێک ئەوێیان بەجێ هێڵاوە.
سەرکردەکانی هێزی پێشمەرگە پێیان داگرتووە کە ئاگایان لەم گواستنەوەو هاتوچۆیانە نییە و هیچ هاواهەنگییەکیان لەگەڵ دا نەکراوە.
ڕەشید نەوزاد لە سەرکردەکانی هێزی پێشمەرگە کە بۆ خۆی نیشتنەوەی کۆپتەرەکانی ئەمریکای بەچاو بینیوە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتوویەتی: ئەمریکییەکان لە هەوڵی گواستنەوەی چەکدارانی داعش و سەرکردەکانیانن لە حەویجەوە، چونکو بەم زووانە هەڵمەتی ڕزگار کردنی ئەو ناوچانە دەست پێ دەکات.
بەرلە هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵیش لەشکریانی ئەمریکی بە هۆی کۆپتەرەکانیانەوە، کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵ دەرباز کردو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.
موسڵ دووهەم گەورەشاری عێراقە کە لە ژوئەنی دووهەزاوچواردەوە لە لایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە داگیر کرا. شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای ئەنباری عێراق لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا لەژێر ڕکێفی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کراوە، بەڵام کۆمەڵێک لە چەکدارانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە گردوپەڕی ئەم پارێزگا ڕۆژئاواییەی عێراق دا خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن
تاقمی تیرۆریستی داعش بە پاڵپشتیی تۆکمەوتەواوی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی لەوانە عەرەبستان و ئەمریکا ئاسایشتی گەلێک لە شارەکانی عێراق و سووریایان تێک داوە
.