بەرپەرچدانەوەی پەلاماری داعش لە توزخورماتۆ لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i298228-بەرپەرچدانەوەی_پەلاماری_داعش_لە_توزخورماتۆ_لە_لایەن_هێزەکانی_پێشمەرگەوە
پەلاماری داعش بۆ سەر ناوچەی زرگە لە تووزخۆرماتۆ هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدینی ئێراق لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەرپەرچ درایەوە لەو تێکهەڵچوونە دا سێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2017 12:34 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی پەلاماری داعش لە توزخورماتۆ لە لایەن هێزەکانی  پێشمەرگەوە

پەلاماری داعش بۆ سەر ناوچەی زرگە لە تووزخۆرماتۆ هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدینی ئێراق لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەرپەرچ درایەوە لەو تێکهەڵچوونە دا سێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە بریندار بوون .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   کورد پرێس  سەرگورد  کامران ئەحمەد  لە تیپی 11  هێزەکانی پێشمەرگە  لە وتووێژ  لە گەڵ  کاناڵی ڕووداو   ڕایگەیاند  کاتژمێر  یەک و چل  خولەکی ڕۆژی  دووشەمە  سێی  جوولای   داعش  پەلامارێکی  بەربڵاوی  دژی    هێزەکانی  پێشمەرگە  لە ناوچەی  زرگە  هەڵکەوتوو  لە توزخورماتو   ئەنجام دا . ناوبراو  وتیشی  : هێزەکانی  پێشمەرگە  پێشتریش  ، لەو  پەلامارە ئاگادار بوونەوە  و هەر بەو بۆنەوە  لە کاتی  ئەنجام دانی  پەلامارە  که ، کاردانەوەەیکی   شیاویان  پیشان داوە  و دوای  کاتژمێرێک  پەلامارەکانی  ئەوان  بەرپەرچ درایەوە . ئەو  فەرماندەرەی    هێزەکانی  پێشمەرگە   ڕایگەیاند  لەو تێکهەڵچوونە دا   سێ کەس  لە هێزەکانی  پێشمەرگە  بریندار بوون  کە  برینەکەیان   سووکه و   و کێشەیەکی  تایبەتیان  نیە . گوندی  زرگە  هەڵکەوتە  لە ڕۆژئاوای  توز خورماتو  لە کونتڕوڵی  هێزەکانی  پێشمەرگە بووە  و ئەو  هێزە  خەریکی  هەڵقەندنی  خەندەقێک  بە درێژایی  43  کیلومەتر  و سازکرانی    تاوەرێک  لە پێناو  پاراستنی  هەرچی  زیاتر  لە هەمبەر  پەلامارەکانی  بە دوای  یەکی  داعش  بۆ سەر ئەو ناوچەیەیە .