ئیمارات هەڵێجاندنی نەوت لە کوردستانی ئێراقی دەسپێکرد
کومپانیای نیشتماندی وزەی ئەبوو زەبی هەڵێنجاندنی نەوت لە یەکێک لە گەورەترین مەیدانە نوێکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی دەس پێکرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی ئیرنا کۆمپانیای نیشتمانی وزەی ئەبوو زەبی ڕایگەیاند ئەو کومپانیا پێشبینی کردووە ڕادەی سەرەتایی بەرهەمی نەوت لە مەیدانی کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بگاتە ڕۆژانە سی هەزار بەرمیل لە ساڵی 2017 دا . کومپانیای نیشتماندی وزەی ئەبوو زەبی ساڵی 2012 سەرەڕای نەیاریەتی دەوڵەتی ناوەندید ئێراق لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە گرێبەستی نەوتییان واژۆ کرد .
سەعید موبارەک ئەلهاجری سەرۆکی کومپانیای نیشتمانی وزەی ئەبوو زەبی لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند دەسپێکی هەڵێنجاندنی نەوت لە مەیدانی نەوتدی ئەتروش خاڵێکی وەرچەرخان بۆ ئەو کومپانیا هەرێمی کوردستانی ئێراق و شەریکەکانی دیکەی دێتە حیساب .
مەیدانی نەوتیی ئەتروش لە گەورەترین مەیدانەکانی نەوتی تازە دوزراوە لە 85 کیلومەتری باکووری ڕۆژئاوای هەولێرە کە لە ساڵی 2011 دوزرایەوە و ئوپراسیونی هەڵکەندن لەو دا لە ساڵی 2013 دەس پێکرا .