ئاگر کەوتنەوەی گەورە لە سلێمانی، 34 کەس بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i298382-ئاگر_کەوتنەوەی_گەورە_لە_سلێمانی_34_کەس_بریندار_بوون
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ته‌مموزی 2017، عه‌مبارێکی سوته‌مه‌نی له‌ شاری سلێمانی گڕی گرت و ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • ئاگر کەوتنەوەی گەورە لە سلێمانی، 34 کەس بریندار بوون

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ته‌مموزی 2017، عه‌مبارێکی سوته‌مه‌نی له‌ شاری سلێمانی گڕی گرت و ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ عه‌مباری سوتەمەنیی بەنزینخانەی تانجەرۆ لە نزیک پردی وڵوبەی شاری سلێمانی کە ده‌که‌وێته‌ سه‌ر رێگای سلێمانی-عه‌ربه‌ت ئەگری گرت و چەند بەشێکی لێ سوتا، به‌هۆشیه‌وه‌ دوو تەنکەری گواستنەوەی سوته‌مه‌نی و سێ تەنکەری جێگیری ناو عەمبارەکە سوتاون و قه‌باره‌ی ئاگره‌که‌ش زۆر گه‌وره‌یه‌.

 بە پێی  راپۆرتی وێستگە نیوز ، دوای روداوه‌که‌ش تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ چونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌که‌ و به‌هۆیه‌وه‌ رێگای سلێمانی-عه‌ره‌به‌ت داخراوه‌ و وه‌ک زانیاریی سه‌ره‌تایش باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ئاگره‌که‌ زیانێکی ماددیی هه‌یه‌ و چەند کەسێکیش برینداربوون.

زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ عەمبارەکە کۆگای بەنزینە و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش نەزانراوە، له‌ روداوەکەشدا تائێستا وەک زانراوە منداڵیک بریندار بووه‌ و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

سەرۆکی تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاشکرایکرد کە تائێستا بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر 34 کەس برینداربوون و 30 لە بریندارەکەن لە شوێنی روداوەکە چارەسەریان بۆکراوە و چواریان بۆ نەخۆشخانەی ئمێرجنسی گواستراونەتەوە، وتیشی کە برینەکان زۆر سەخت نین و تائێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.