تیرۆر کرانی مامۆستایەکی ئایینی لە قەڵادزێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i298780-تیرۆر_کرانی_مامۆستایەکی_ئایینی_لە_قەڵادزێ
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: چەند چەکدارێک مامۆستایەکی ئایینییان لەبەردەم مزگەوتی (ئەلڕەحمان) لە قەڵادزێی هەرێمی کوردستانی عێراق تیرۆر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2017 14:27 Asia/Tehran
  • تیرۆر کرانی مامۆستایەکی ئایینی لە قەڵادزێ

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: چەند چەکدارێک مامۆستایەکی ئایینییان لەبەردەم مزگەوتی (ئەلڕەحمان) لە قەڵادزێی هەرێمی کوردستانی عێراق تیرۆر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕێبوارئەحمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆی هەینی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە بەردەم مزگەوتی (ئەلڕەحمان) لە شاری قەڵادزێ  مامۆستا ئەحمەد دێرێ بەرپرسی زانایانی پشدەری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی مەڵبەندی رانیەی ئەو حزبە لە شاری قەڵادزێیان داوەتە بەر گولەو تیرۆریان کردووە.

لەم پەیوەندییەدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردووە کە:  بە توندی ئیدانەی کوشتنی مەلا ئەحمەد دێرێ دەکەن و دیارە ئەو جۆرە کردەوە تێکدەرانەیە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە.

جێگای ئاماژەیە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها داوای لە ڕێکخراوە ئاسایشتیەکانی هەرێم  و دەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە کە بە زووترین کات هۆکارانی ئەو کردەوە تێکدەرانەیە بدۆزنەوەو دەستگیریان کەن و بە سزای یاساییان بگەینن.