جەلال تاڵەبانی سەردانی ئێران دەکا
بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسی میدیایی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی ئەو پارتە حەوتەی داهاتوو سەردانی ئێرانی کردووەو ئەوە یەکەم سەفەری دەرەوە سنووریی ناوبراو پاش نەخۆشییە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕووداو، بەرپرسی میدیایی سکرتێری گشتیی ئەو پارتە حەوتەی داهاتوو و لەسەر بانگهێشتنی بەرپرسانی فەرمیی ئێران سەفەرێکی دۆستانەی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دا.
نازم دەبباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئێران لەوبارەوە بێ ئاگایی ڕاگەیاندووە، وتی کە ناوبراو تائێستا لەڕەوتی ئەو سەفەرە ئاگادار نەکراوەتەوە.
جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان١٧ی دیسەمبەری٢٠١٢ لە بەغدا تووشی جڵتەی مێشک هات و لە دوو قۆناخی دوو ساڵان هەوڵی چارەسەریی لە وڵاتانی ئوروپایی بۆ ناوبراو، ئەنجامی گرت.
ئێستا سڵامەتی ناوبراو جێگیرتر بووەو بڕێک دیدار و دیمانەشی لەگەڵ سەران و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەنجامی داوە.