نەیاریەتی ئەمریکا لە گەڵ کۆپرسیی هەرێمی کوردستان
برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، گەیشتە هەولێرو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند ڕیفراندۆم ڕەت دەکەینەوە.
ئێوارەی شەممە 8ی تەمووز، برێت مەکگۆرک دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، گەیشتە شاری هەولێر و یەکەم دیداریشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو.
سەردانەکەی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەولێر، دوای ئاشکراکردنی هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەی دێت لەبارەی پرسی ریفراندۆمی هەرێم، کە لەبەغداوە رایگەیاندبوو " بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا ریفراندۆممان لە هەرێمی کوردستان رەتکردۆتەوەو نارەِزایی بوونی خۆیشمان لە ئەنجامدانی لە 25ی ئەیلول، دەربڕیوە".
مەکگۆرک ئاماژەی بەوەشکردبوو کە وڵاتەکەی نایەوێت بەهۆی ریفراندۆمەوە، کێشەیەکی دیکە لە عیراق دروست ببێت، جەختی لەوەشکردبۆوە کە جگە لە شەڕی رزگارکردنی موسڵ، پشتیوانی لەهیچ شتێکی دیکە لەعێراق ناکەن.