دیداری مەسعوود بارزانی لەگەڵ نێردراوی تایبەتی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i299196-دیداری_مەسعوود_بارزانی_لەگەڵ_نێردراوی_تایبەتی_ترەمپ
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ برت مەک گورک نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2017 12:18 Asia/Tehran
  • دیداری مەسعوود بارزانی لەگەڵ نێردراوی تایبەتی ترەمپ

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ برت مەک گورک نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی لەگەڵ برت مەک گورک و شاندی هاوڕێی بریتی لە داگلاس سیلمان ، باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق و هنری هاگارد سەرکۆنسولی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەولێر و ژمارێک لە ڕاوێژکارانی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لەئێراق دیداری کرد.

لەو دیدارەدا دواگۆڕانکارییەکانی شەڕی دژ بە داعش لە مووسڵ و کێشەو گرفت وهەڕەشەکانی دوای داعش لێک درایەوە. نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لەوبارەوە دەوری هێزی پێشمەرگە لە بەرەوڕووبوونەوەی داعش وهاوکاری لەگەڵ گشت هێزە چەکدارەکانی ئێراق ، بەنرخ وەسف کرد و پێی داگرت؛ بوونی هاواهەنگیی تۆکمەو تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژەداعش، سەرکەوتنی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.

وێڕای تاووتوێ و لێکدانەوەی ڕەوشی شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا بەتەوەری ڕەققە، برت مەک گورک ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی مەسعود بارزانی لەپێناو ئاسانکاریی کردن بۆ گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی لێقەومای سووریا.