مەسعوود بارزانی بەرەو ئەورووپا وەڕێکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i299280-مەسعوود_بارزانی_بەرەو_ئەورووپا_وەڕێکەوت
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە مەبەستی دەس خستنی داکۆکیی ئەورووپاییەکان لە بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بەرەو ئەورووپا وەڕێ کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2017 04:15 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی بەرەو ئەورووپا وەڕێکەوت

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە مەبەستی دەس خستنی داکۆکیی ئەورووپاییەکان لە بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بەرەو ئەورووپا وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیوم؛ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەرووی شاندێکی پێکهاتوو لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە هەولێری بەرەو ئەروووپا بەجێهێشت.

ئامانج لە سەفەری بارزانی بۆ ئەورووپا  دەس خستنی داکۆکی و پشتیوانیی وڵاتانی ئەورووپایی لە بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراقە.

ئەم لێژنەیە بڕیارە چەندین کۆبوونەوە سەبارەت بە لێکدانەوەی ئەو ڕیفراندۆمەی کە بڕیارە بیست و پێنجەمی سێپتەمبەری داهاتوو (سێهەمی ڕەزبەر) بەڕێوە بچێ، لە بروکسێلی پێتەختی بەلژیک وەڕێ بخات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لێژنەکەی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا لە بروکسێل و ژمارێک بەرپرسی ئەورووپایی لە بەلژیک بەڕێوە دەبات.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە یەکێتی و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە.

ڕووسیا جەختی کردووە لە سەر یەکێتی و  یەکپارچە مانەوەی وڵاتی ئێراق و چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەوڵەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە.

ئەمریکایش نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر بەم بڕیارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئەڵمانیش وشداری داوە لە حاند هەڵگیرانی هەنگاوی یەکلایەنە لەم دۆسییەیەدا.

ئێرانیش پێداگری کردووە لە سەر یەکێتی و یەکپارچە مانەوەی وڵاتی ئێراق و چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکان لە چوارچێوی یاسای بنەرەتیی ئەم وڵاتەدا.

دەوڵەتی ئێراقیش پێداگری کردووە کە یاسای بنەڕەتیی پێوەر و پرەنسیپی سەرەکیی لەم دۆسییەیەدا دێتە ئەژمار.