سێ حزبی هەرێمی کوردستان : عەمار حەکیم بە هەڕەشە قسەی نەکرد
حزبەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، بزوتنەوەی گوڕان وکۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق لە لێکدانەوەیەک لە بارەی کۆبوونەوە لەگەڵ عەمار حەکیم ڕایانگەیاند ناوبراو هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان نەکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، سەرۆکانی سێ فراکسیۆنی حێزبەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، بزوتنەوەی گوڕان وکۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەی ئەم سێ فراکسیۆنە لەگەڵ عەمار حەکیم و وتووێژە ئەنجام دراوەکان تیدا ڕایانگەیاند عەمار حەکیم بە هەڕەشەوە لەبارەی هەرێمی کوردستان قسەی نەکردووە بەڵکۆ مەترسیەکانی بەردەم هەرێمی لێکداوەتەوە و لە کۆتایی یش دا ئامادەیی خۆی بۆ هەرجۆرە وتووێژ ڕاگەیاندووە.
لەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە : دیدار لەگەڵ عەمار حەکیم بەشێک لە چالاکی سیاسی پێویست کوردەکان لە بەغدا بووە وبەدوو مەبەستی تایبەت ئەنجام بووە .
مەبەستی یەکەم بەرەڤانی وپاسەوانی لە کوردە فەیلیەکان وڕاکێشانی پشتیوانی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان بووە، مەبەستی دووهەمیش بەدەس هێنانی ئاگاداری لە مەبەست وهەڵوێستی ئەم هاوپەیمانیە لە بارەی گشت پرسی و ڕادەی ئامادەیی ئەوان بۆ وتووێژ لەم بوارە دا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەدیداری عەمار حەکیم لەگەڵ نوێنەرانی یەکیەتی ، گوڕان وکۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق لەگەڵ عەمار حەکیم ، ناوبراو ڕوانگە وهەڵوێستی وڵاتانی دراوسێی لێکد ایەوە، وێڕای ڕاگەیاندنی نیگەرانی وڵاتانی ناوچە لەم مەسەلە ڕایگەیاندووە سەرۆکانی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە بە ڕادەی پێویست توێژینەوەیان نەکردووە.
هەندێ لە لایەنەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەم قسانەی عەمار حەکیمیان بە هەڕەشە ی ناوبراو لەدژی هەرێم لێکدابووە وە.