مەسعوود بارزانی: ڕێفراندۆم مافی ئاسایی کوردە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i300658-مەسعوود_بارزانی_ڕێفراندۆم_مافی_ئاسایی_کوردە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق جارێکی دیکە بە بێ سەرە نجدانی نەیاریەتیەکان لە گەڵ ڕێفراندۆمی جیابوونەوەی ئەو هەرێمە ؛ جەختی کرد لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2017 06:43 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی: ڕێفراندۆم مافی ئاسایی کوردە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق جارێکی دیکە بە بێ سەرە نجدانی نەیاریەتیەکان لە گەڵ ڕێفراندۆمی جیابوونەوەی ئەو هەرێمە ؛ جەختی کرد لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی  تەلەفیزیونی  ئەلمەیادینی  لوبنان  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی  هەرێمی   کوردستانی  ئێراق  ڕۆژی  چوارشەمە  لە پەیامێکدا  ڕایگەیاندد  ڕێفراندۆم  مافی ئاسایی  کوردەکانی ئێراقە  و زمانی  هەڕەشە لە هیچ  لایەک  قەبووڵ ناکات . مەسعوود بارزانی  لەو پەیامەدا   ئیدەعای کرد دەوڵەتی  ئێراق   پێبەندی   یاسای  بنەڕەتی  کە  یەکپارچەیی  ئەو وڵاتە  بپارێزێت   نەبووە . بارزانی  بە و  ئیدەعایە  کە  هاوسەنگی  لە ئەرتەشی  ئێراق دا نەپارێزراوەو هێزەکانی  پێشمەرگەی کورد   سەرەڕای  ئەوەی  کە  بەردی بناغەی  بنیاتنانەوەی  ئەرتەشیان  دانا   بەڵام  خرانە پەراوێزەوە ئیدەعای  کرد : ئەرتەشی ئێراق لە حاڵێکدا هێزەکانی  پێشمەرگە گەمارۆ ئەدات  کە  ئەو  هێزگەلە بەشێکی  گرینگ  لە سیستمی  بەرگری  ئێراق  پێک دێنن .  لە هەمان حاڵدا  پارتی   ئەلدەعوەی  ئیسلامیی  ئێراق  ڕۆژی  چوارشەمە   لە  بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند  پێداگری   لە سەر  بەڕێوە بردنی  کۆپرسی جیاکردنەوەی  هەرێمی  کوردستانی  ئێراق شک و گۆمانەکان سەبارەت بە گەڵاڵەگەلێکی مەترسیدار بۆ ئاسایشی  نیشتمانی   ئێراق  هێزمەندتر  دەکاتەوە .

  پارتەکانی  هەرێمی  کوردستانی   ئێراق  حەوتی  ژۆئییە  لە دانیشتنێکدا  بە  ئامادە بوونی  مەسعوود  بارزانی  سەرۆکی  ئەو هەرێمە    ڕەزامەندیان  دەربڕی  لە گەڵ    بەڕێوە بردنی   کۆپرسی  جیا بوونەوەی  هەرێمی کئردستان  لە  ئێراق  لە 25   سێپتامبری  2017  دا.