دەرکرانی ئێزدییەکان لە کەمپ وئۆردوگاکانی کوردستانی ئێراق بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i300868-دەرکرانی_ئێزدییەکان_لە_کەمپ_وئۆردوگاکانی_کوردستانی_ئێراق_بەتۆمەتی_ئەندامەتی_لە_حەشدی_شەعبی
حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، دەیان خێزانی ئێزدی بەتۆمەتی پەیوەست بوون بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ، لە ئۆردوگاکان لە شارەکانی دەهۆک و زاخۆ دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2017 13:58 Asia/Tehran
  • دەرکرانی ئێزدییەکان لە کەمپ وئۆردوگاکانی کوردستانی ئێراق بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حەشدی شەعبی

حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، دەیان خێزانی ئێزدی بەتۆمەتی پەیوەست بوون بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ، لە ئۆردوگاکان لە شارەکانی دەهۆک و زاخۆ دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاش دەرکردنی دەیان خێزانی ئاوارەی ئێزدی لە ئۆردوگاکانی ئەو ناوچەیە، وشداری بە ژمارێکی دیکە لەوان داوە کە دەبێ هەرچی خێراتر ئۆردوگاکان جێ بێڵن.

خدری حاجی میرزا لە کەسایەتییە دینییەکانی ئێزدییەکان کە هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکەی لە ئۆردوگای زاخۆ دەرکراون، وتی: پاش ئەوەی کە چوونەتە نێو ریزی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزی ئاسایشەوە وشدارییان پێدراوەو پاشان لە ئۆردوگا دەرکراوە.

دوو حەوتە لەوەپێشیش ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بەدەربڕینی نیگەرانی لە دەرکرانی ئێزدییەکان لە ئۆردوگاکانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، ئاوارە ئێزدییەکان کە ڕەوانەی شاری شنگال کراونەوە، لەو پەڕی بێ ئیمکاناتی شار، ژیان دەکەن.

دوابەدوای داگیرکرانی شاری شنگال لە باکووری ئێراق لەساڵی٢٠١٤دا بەدەست تیرۆریستانی داعش، ئێزدییەکان کە زۆربەیان دانیشتووی ئەو شارە بوون، ئاوارەی کەمپ و ئۆردوگاکان لەباشوور و کوردستانی ئێراق بوون.

حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەحاڵێکدا دەستی کردووە بە دەرکردنی ئێزدییەکان لەو ناوچەیە لەبەر پەیوەست بوون بە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئەو هێزانە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران و پەسەندکراوی پەرلەمانی ئێراق لە سێ ساڵی ڕابردوودا دەورێکی گرینگیان گێڕاوە لە ڕزگارکرانی شارە داگیرکراوەکانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە ناوچەگەلێکی شنگال لەدەست تیرۆریستانی داعشی.