بزووتنەوەی گۆڕان داوای پێداچوونەوە لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i300936-بزووتنەوەی_گۆڕان_داوای_پێداچوونەوە_لە_یاسای_سەرۆکایەتی_هەرێمی_کوردستان_دەکات
ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پێویستیی خێرایی دان بە چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و چالاک کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2017 08:37 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی گۆڕان داوای پێداچوونەوە لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پێویستیی خێرایی دان بە چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و چالاک کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، بیستون  فائق  لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی نەتەوەیی ئێراق نینا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بزووتنەوەی گۆڕان هەروا داوای پێداچوونەوە لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و چارەسەرکردنی  ئەم گرفتە دەکات، وتی: بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی لە کۆبوونەوەی بەم زووانەی خۆِ دەبێ ڕەوشی ئێستای هەرێم لەبەرچاوبگرێت و هێورتر بێت  بۆ چارەسەرکردنی گرفت و ناکۆکییەکانی نێوانیان.

فائق  لەسەر پێویستیی چالاک کردنی خێرای  پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بێ  هیچ چەشنە شەرت و مەرجێک و ناکۆکی سیاسی بە ئامانجی  باشترکردنی رەوشی سیاسی، ئابووری و ژیانی شارومەندانی هەرێمی کوردستان، پێداگری کرد .