وه‌فدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 26ی تەمموزی 2017 وه‌فدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌ردانی مهکۆمی سه‌ره‌کیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له شاری سلێمانی کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: "سه‌ردانه‌که به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه و به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به رێکخه‌ری نوێ سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کردووه".
سه‌رچاوه‌که وتیشی:"له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانی له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی کۆبووه‌ته‌وه"، سه‌ردانه‌که‌ی وه‌فدی پارتی بۆ لای گۆڕان به یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمی حزبه‌کان دێت بۆ لای رێکخه‌ری گشتی گۆڕان.
هاوکات میدیکانی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایان کردووه که ئەدھەم بارزانی، جگە لە پیرۆزباییکردن لە رێکخەر و ھەڵسواڕاوانی ئەو حزبە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی رێکخەر و سەرکردایەتی نوێ، وتویه‌تی: "ھیوادارم گۆڕانکارییەکان لە بەرژەوەندی گەلی کوردبن و بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی بەرنامەکانی جێبەجێ بکات."
هیواشی خواستووه که گۆڕانکارییەکان بیری نوێ لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان دروست بکات.
به‌پێی میدیکانی نزیک له پارتی دیموکراتی کوردستان چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ھەفتەی داھاتوو وه‌فدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات.
سه‌ردانی وه‌فده‌که‌ی پارتی بۆ لای گۆڕان به یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمی حزبه‌کان دێت بۆ لای رێکخه‌ری گشتی گۆڕان، بارزانیش یه‌که‌م سه‌رکرده بوو که پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی کرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بڵاویکرده‌وه: رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017 مه‌سعود بارزانی، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به رێکخه‌ری گشتیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه کرد.
ماڵپه‌ڕه‌که ئاشکرایکردبوو "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به رێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیوای خواست هه‌ڵبژاردنی رێکخه‌ری گشتی و سه‌رکردایه‌تیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته فاکته‌ری پته‌وترکردنی یه‌کڕیزی و یه‌کخستنی هه‌موو تواناکان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان".
رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، له ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ک رێکخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.