قەیرانی ماددەی خۆراکی لە کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i301882-قەیرانی_ماددەی_خۆراکی_لە_کوردستانی_ئێراق
سەندیکای یانەکانیی بازەرگانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی ئەمرۆ بە خەڵکی ئەو ناوچەیە متمانەی دا کە هیج گرفتێک و کەم وکۆرییەک لەمەر ڕادەست کردن و دابەشکردنیی ماددەی خۆراکیی و کەرەستەی پیویست لەبازارەکانی کوردستانی ئێراق دا نییە..
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2017 15:28 Asia/Tehran
  • قەیرانی ماددەی خۆراکی لە کوردستانی ئێراق

سەندیکای یانەکانیی بازەرگانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی ئەمرۆ بە خەڵکی ئەو ناوچەیە متمانەی دا کە هیج گرفتێک و کەم وکۆرییەک لەمەر ڕادەست کردن و دابەشکردنیی ماددەی خۆراکیی و کەرەستەی پیویست لەبازارەکانی کوردستانی ئێراق دا نییە..

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس خەڵکی کوردستانی ئێراق بە نزیک بوونەوە لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم بۆ سەر بەخۆیی ئەم ناوچەیە، بە بڵاوبوونیی دەمگۆگەلێک لەبارەی ئەوەی دەولەتەکانیی ناوچە سنوورەکانی خۆیان دادەخەن لە سەر کوردستانی ئێراق، هروژمیان برد بەرەو بازارو فڕۆشگەکان. سەندیکای یانەکانی بازەرگانی کوردستانی ئێراق لەبەیاننامەیەک هەر بەم بۆنەوە ڕایگەیاندووە کە بازەرگانە کوردەکان هەروا خەریکی هاوردەکردنیی ماددەی خۆراکی وپێداویستییەکانیی  ناوچەکەن و چالاکیی سنووریش بەردەوام و بە شێوەی ئاسایی درێژەی هەیە. بازارەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ماوەی ڕۆژانی ئەمدواییە شایەتی هروژمی بێ وینەی خەڵکی بۆ ئامادە کردن و هەممار کردنیی ماددەی خۆراکی وکەرەستەی پێویست بووە.