نیگەرانیی تورکمانەکانی ئێراق لە بەڕێوەچوونی گشت پرسی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i301922-نیگەرانیی_تورکمانەکانی_ئێراق_لە_بەڕێوەچوونی_گشت_پرسی_هەرێمی_کوردستان
کەمینەی تورکمانەکانی ئێراق کە بەشی زۆریان لە باکووری ئەو وڵاتە دەژین، نیگەرانن لە بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2017 05:17 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی تورکمانەکانی ئێراق لە بەڕێوەچوونی گشت پرسی هەرێمی کوردستان

کەمینەی تورکمانەکانی ئێراق کە بەشی زۆریان لە باکووری ئەو وڵاتە دەژین، نیگەرانن لە بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق.

جاسم محەممەد جەعفەر نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی ئێراق دوێنێ هەینی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: گەڵاڵەی گشت پرسی کوردستانی ئێراق، مافی تورکمانەکانی لەبەرچاو نەگرتووەو پێکهاتنی لیژنەی باڵای تورکمانانی ئێراق هەوڵێکە بۆ پاراستنی مافەکانیان. ئەو نوێنەرەی تورکمانەکان لە پەرلەمانی ئێراق بەئاماژە بە نەیارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە کوردستانی ئێراق وتی: ئەندامانی ئەو لیژنە لەهەوڵی سەفەر کردن بۆ ئێراندان.

ئایەتوڵا محەممەد تەقی مودەڕیسی لەزانایانی دینیی ئێراقیش ئەمڕۆ لە کەربەلا، کوردەکانی ئێراقی ڕاسپارد، داواکارییەکانیان لەچوارچێوەی دەستووری ئێراقدا پێوشوێن بگرن.

ژمارێک پارت و لایەنی کورد بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی٢٥ی سیپتەمبەری داهاتوویان وەک کاتی بەڕێوەچوونی گشت پرسی بۆ جودابوونەوەی کوردستان لە ئێراق ڕاگەیاندووە.

بەپێی نوێترین ڕاپرسیی یەکێک لە ڕێکخراوەکانی کوردستانی ئێراق، پتر لەسەتا٦٠ی جەماوەر نەیارتی بەڕێوەچوونی گشت پرسی لەو ناوچەیەن.