پێکهاتنی کۆبوونەوە لە بارەی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i302262-پێکهاتنی_کۆبوونەوە_لە_بارەی_کۆپرسیی_جیابوونەوەی_هەرێم_لە_عێراق
بە دوای داوای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بۆ پێیکهاتنی شاندێک لە لایەنە سیاسیەکان بەمەبەستی وتووێژ و داواکردنی مافی خەڵکی کوردستان لە گەڵ بەغدا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، کومیتەی باڵای کۆپرسیی هەرێم بڕیاری داوە ئەم لیژنەیە پێک بێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2017 07:17 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی کۆبوونەوە لە بارەی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق

بە دوای داوای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بۆ پێیکهاتنی شاندێک لە لایەنە سیاسیەکان بەمەبەستی وتووێژ و داواکردنی مافی خەڵکی کوردستان لە گەڵ بەغدا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، کومیتەی باڵای کۆپرسیی هەرێم بڕیاری داوە ئەم لیژنەیە پێک بێنێ .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، بە گێڕانەوە لە کەناڵی سکای نیوز لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گەڵ پارتە سیاسەکان  و لایەنە جیاجیاکان لە سەلاحەدین  هاتووە ، بارزانی و جێگری ئەو کۆسرەت رەسوڵ عەلی پێیان سپێردرا شاندێکی کوردی بۆ دانوستان لە گەڵ بەغدا لە بارەی کۆپرسی سەربەخۆیی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکان و داکۆکی لە پرۆژەی کۆپرسی لە دوو حەوتەی داهاتاوودا پێک بێنن . 

لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە کومیتەی باڵای کۆپرسی بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆی لە بارەی بڕگە بنەڕەتیەکانی کۆپرسی دەربڕیوە .

بارزانی لەم بەیاننامەیەدا جەختی کردووە هەرێمی کوردستان بڕیاری دواجاری داوە تا بە پێچەوانەی نەیارەتی توندی حکومەتی بەغدا ، کۆپرسییەکەی 25 ی ئەیلوول بەڕێوە ببات .

پارلەمانی هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بە دوای ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان پارتی و گۆڕان داخراوە و پەکی کەوتووە .

مەسعوود بارزانی لە کاتێک دا سوورە لەسەر بەڕێوەبردنی کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق کە ئەم پرسە رووبەڕووی کاردانەوە و نەیارەتی زۆربووەتەوە لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا .