پیداگری بارزانی لەسەر بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی کوردستانی عێڕاق
ئەنجومەنی باڵای گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ، شاندێک بۆ وتووێژ ودانۆستان لەگەڵ دەوڵەتی ناەوەندی لە بەغدا لە بارەی بەڕێوەچوونی گشت پرسی دادەمەزرێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما ، لەبەیان نامەیەکدا کە دوای جڤێنی ڕۆژی یەکشەممەی " مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ حێزب ولایەنەکانی قەومی وئەتنی وئائینی لە پارێزگەی سەلاحەدین بڵاو کرایەوە، مەسعود بارزانی و" کوسرەت ڕەسوڵ" جێگری ناوبراو پێبەند بوون شاندێکی کورد بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا لەبارەی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ودەسپێکرانەوەی چالاکیی پەرلەمانی ئەم ناوچەیە لە ماوەی دوو حەوتە پێک بهێنن. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: هەڕێمی کوردستانی عێراق سه ره رای نەیارەتی توندی دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا ، دەێەوێ گشت پرسیی بەڕێوە ببات. دوابەدوای ناکۆکیەکانی سیاسی نێوان پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق، بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی وبزوتنەوەی گوڕان ، گەورەترین پارتی نەیارلە هەرێمی کوردستانی عێراق ، چالاکی پەرلەمانی ئەم ناوچە لە نێزیک بە دووساڵ لەمەوپێش بەشێوەی تۆکمەو تەواو ڕاگیراوە. هەرلەم حاڵەدا،پیداگری بارزانی لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەڕێمی کوردستانی ئێراق ، سەرەڕای نەیارەتی بەشی بەربڵاوی کوردەکان ، لەگەڵ کاردانەوەی نەرینی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە بەغدا ووڵاتانی تری ناوچە وکۆمەڵگەی جیهانی ڕووبەڕوو بووەتەوە. " حەێدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەغدا ، لەبارەی پیداگری کوردەکان بۆ بەڕێووە چوونی گشت پرسیی جیایی وتی: حەرەکەت بەرەو بەڕێوە چوونی گشت پرسیی مەترسیدارە ، چونکە کارتێکەری نەرینی بەسەر هەموو عێراقیەکان دەبێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق پیداگری کرد: دەوڵەتی عێراق هیچکات لەڕیگای گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان هاوکاری ناکات. حێزبە کانی هەڕێمی کوردستانی عێراقیش حەوتەمی ژوئەنی ڕابردوو لە جڤێنێکدا بە بەشداری مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لەعێڕاق لە بیست وپێنجی سێپتەمبەر ی دووهەزارو حەفدە ڕەزامەندیان دەربڕی.