ئامارێکی نوێی وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جینۆسایدی شەنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i302844-ئامارێکی_نوێی_وەزارەتی_شەهیدانی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_لەسەر_جینۆسایدی_شەنگال
لە مەراسیمێکدا پێش نیوەرۆی پێنجشەممە 3ی ئابی 2017، لەهوڵی بۆنەکانی زانکۆی دهۆک یادی سێیەمین ساڵیادی ژینۆسایدکردنی خەڵکی شەنگال کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2017 05:52 Asia/Tehran
  • ئامارێکی نوێی وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جینۆسایدی شەنگال

لە مەراسیمێکدا پێش نیوەرۆی پێنجشەممە 3ی ئابی 2017، لەهوڵی بۆنەکانی زانکۆی دهۆک یادی سێیەمین ساڵیادی ژینۆسایدکردنی خەڵکی شەنگال کرایەوە.

لەو مەراسیمەکەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەحمود حاجی ساڵح وەزیر کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و نوێنەر و کونسڵی وڵاتان و پیاوانی ئاینی و نوێنەری رێکخراوەکانی بواری ژینۆساید و لێپرسراوانی حزبی و حکومی دەڤەرەکە ئامادە بوون.

مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان و خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قوئانی پیرۆز دەسپیپێکردو پارێزگاری دهۆک وتەری بەخێرهێنانی پێشکەشکرد کە تیایدا ئاماژەی بەگەورەی مەرگەساتی کوردانی ئێزدی کە لەسەر دەستی تاوانبارانی داعش کۆمەڵکوژو ئاوارە و دەربەدەر و دیلکراون.

هەروەک ئاماژەی بەو خزمەتانەکرد کە پێشکەش بە ئاوارەکان کراوە لە سنوری دهوک و ئامارێکی وردی ژمارەی ئەوئاوارانەی کە رویان کردۆتە سنورەکەو ئەوانەش کە دوای رزگارکردنی ناوچەکانیان گەڕاونەتەوە رایگەیاند کە لە سنوری پارێزگاری دهۆک 25 خێوەتگا کراوەتەوە بۆ ئاوارەکان کە کەمترنیان 1000 خانەوادەی تێدایەو لەگەڵ ئەوەی هاوکارییەکان لە کەمی داوە، بەڵام خزمەتگوزارییەکان بەردەوامن بۆ ئاوارەکان

دواتریش سەرۆکی لیژنەی ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی ترو وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وتەیەکی پێشکەشکردو بەناوی لیژنەی باڵاو وەزارەتی کاروباری شەهیدانەوە بەخێهاتنی میوانانی کرد 

لە وتەیەکدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاوانەی لەگەڵ پێکهێنان و دەست بەکاربوونی لیژنەکەیان لە مانگی ئابی 2014 دواتر گەیاندنی چەندان بەڵگە بە داگای باڵای تاوانەکان و تومارکردنی سکاڵا لەسەر سەرکردەکانی داعش.

هەروەک تیشکی خستەسەر دوا هەنگاوەکان و ئەو بژاردانەی شیکردەوە کە ئەنجومەنی وەزیران رەزانەندی لەسەر دەربریوە 

هەروەک رایگەیاند: لەسەنتەری کۆکرنەوەی بەڵگەکان لە دهوک زیاترلە 2000 بەڵگە کۆکراوەتەوەو بەڕوونی دیاری دەکات کە ئەو تاوانانەی کراوە جینۆسایدە،

ئامارێکی ئەو تاوانانەی خستەڕوو کە دژی کوردانی ئێزدی کراوە:

793 حاڵەتی دەستدرێژی جنسی.

447 تجنیدکردنی منداڵان

508 گۆڕینی دینی ئاین کراوە

67  تێکدانی مەزارەی ئیزیدیەکان

6000 رێفێندراو لەوانە تاکو ئیستا 3050 کەسیان لێ رزگار کراون

لەگەڵ 1300 شەهید

لەتەوەرێکی تری قسەکانیدا باسی لە هەڵدانەوەی گۆرە بەکۆمەڵەکان بەکوڵەکاندا 67 روفات دۆزاونەتە و 31 گۆڕیش تاکو ماوە بەڵام هەبوونی بەر بەستی ئیداری و یاسایی و لوجستی وای کردیە نەتواندرا کار لەسەر ئەم گۆرانە بکرێت وتیمەکان 4 جار هاتوون بەلام نەتواندراوە کاری لەسەر بکرێت

پاشان سێ سلایت ( تابلوی هونەری) پێشکەش کرا.

لە پەیامێکدا کە بەم بۆنەیە پێشکەشی کرد نێچیرفان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی میوانان بەخێرهێنان ئاماژە بە قەبارەی ئەو مەرگەساتە کرد کە بە داگیر کردنی شەنکال بەسەر خەڵکی ناوچەکە هات.وتیشی: دوای رزگارکردنی ئەو ناوچانە کاتی ئەوە هاتوو لاپەرەی رەشی داعش داخەین و لاپەرەی سپی پێکەوە ژیان و ئاوەدان کردنەوە هەڵدەینەوە.

ئینجا پەیامی هەر سێ ئاینەکە پێشکەش کرا کە پەیامی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئاینەکان بوو لە کوردستان و داواکرا کە بە بەڵێ دەنگ بۆریفراندوم بدەن بۆ هیشتنەوەی ئەو پێکەوە ژیانە.

ئینجا پەیامی قوربانیانی کارەساتی شەنگال لەلایەن کەسێکی خەلکی شەنکال پێشکەش کرا تێیدا کورتەیەکی لەبارەی ئەو قوربانیانەی کە خەڵکی شەنگال و دوای هاتنی تارمایی داعش بۆ ناوچەکەیان داویانە و هەڵوەستەی لەسەر چەند ئامارێک کرد سەبارەت بەقوربانیان و دیل کردنی ژن و کجانی ئیزدی و ئاوارەبوونی خەڵکێکی زۆر و ئەو ناخوشیانەی کە لە ژیانی ئاوارەیی توشیان بوو هەروەک سوپاسی ئەو لایەنانەی کرد کە بەهانانی لێقەوماوانەوە هاتوون.