نەیارەتیی مەسیحییەکانی ئێراق لەگەڵ گشتپرسی جیابوونەوەی کوردستانی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i302870-نەیارەتیی_مەسیحییەکانی_ئێراق_لەگەڵ_گشتپرسی_جیابوونەوەی_کوردستانی_ئەم_وڵاتە
"ڕیان کەلدانی" بەڕێوەبەری گوردانە مەسیحییەکانی بابلیون بانگهێشتی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق بۆ سەردانی هەولێر و دیدار لەگەڵ ئەوی قەبووڵ نەکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2017 07:59 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی مەسیحییەکانی ئێراق لەگەڵ گشتپرسی جیابوونەوەی کوردستانی ئەم وڵاتە

"ڕیان کەلدانی" بەڕێوەبەری گوردانە مەسیحییەکانی بابلیون بانگهێشتی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق بۆ سەردانی هەولێر و دیدار لەگەڵ ئەوی قەبووڵ نەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ڕیان کەلدانی" لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند کە هۆی قەبووڵ نەکردنی دیدار لەگەڵ مەسعوود بارزانی، ئەوەی کە مەسیحییەکانی ئێراق نەیاری جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتەن و هەروەها ڕایگەیاند بەو مەرجەی لەگەڵ بارزانی دیدار دەکات کە کوردەکان گشتپرسیی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق هەڵوەشێننەوە و پێبەند بوونیان بە ئێراقی یەکپارچە  ویەکگرتوو بسەلمێنن.

"ڕیان کەلدانی" وتیشی؛ هەولێر دەبێ بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کێشەکانی لەگەڵ بەغدا ، لەگەڵ بەرپرسانی ئێراقی دیدار و دانوستان بکات، نە ئەوەی کە بە هەڕەشەی جیابوونەوەی کوردستان هەوڵ بدات بۆ داسەپاندنی داخوازەکانی بە سەر دەوڵەت و گەلی ئێراق.

"فواد مەعسووم" سەرۆک کۆماری ئێراق بەڕێوە بردنی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتەی بە تەنیا داخوازێک وەسف کرد و وتیشی؛ ئێستا جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق هەر گونجاو نییە.

هەروەها سوور بوونی بارزانی لە سەر بەڕێوەچوونی گشتپرسیی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق، جگە لە نەیارەتیی بەشێکی زۆر لە کوردەکان، بەرەوڕووی کاردانەوەی سەلبیی دەوڵەتیی ناوەندیی ئێراق لە بەغدا و وڵاتانی دیکەی ناوچە و کۆمەلگەی جیهانی بۆتەوە.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێشتر لە کاردانەوە بەرامەبەر بە سوور بوونی کوردەکان لە سەر بەڕێوەچوونی گشتپرسیی جیابوونەوە وتی: هەنگاونان لەم ڕێگایەدا گەلێک پڕمەترسییە و کاریگەریی نگەتیڤ لە سەر هەموو ئێراقییەکان دادەنێ، هەر بۆیە دەوڵەتی ئێراق هەرگیز سەبارەت بە مەسەلەی گشتپرسیی بۆ جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە تەعامول و ڕاهاتنی نابێ.

پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداریی مەسعوود بارزانی " دەنگیان دا بە بەڕێوە بردنی گشتپرسیی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق.