مەسعوودبارزانی، گەفنامەی بۆ کەس نەناردووە
سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک هەواڵی نێردرانی گە فنامە ی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕیمی کوردستانی بۆ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کەلەلایەن برێک لە میدیاکانەوە بڵاو کرابووەوە، ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەئاگاداری نامەی ڕێکخراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق دا هاتووە: بڕیک لە میدیاکان، هەواڵێکی بێ بنە مایان بڵاوکردەوەتەوە کە گوایە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هەڕەشاوی ڕوولە حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق ناردووە. بە هەمووان ڕادەگەیەنم کە ئەم هەواڵە بە گشتیی بێ پایە وبنەڕەتە وپێوەندی نێوان مەسعود بارزانی وسەرۆک وەزیرانی ئێراق زۆر باش ودوستانەیە وهەمیشە هەوڵێان داوە کێشە وگرفتی شیمانەئی داهاتوو و ئێستا یان لە رێگەی وتووێژ وڕیککەوتنەوە چارەسەر بکرێت. شایانی باسە کە ڕۆژنامە ی عەکازی عەرەبستانی سەعودی ڕاپۆرتی دا کە مەسعود بارزانی لەپەیامی جیاجیا بەهەرکام لەسەرۆک کۆمار وسەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوانیان بە بەرپرسیی خوێن گەلیک زانیوە کە لە وانە یە لە ئەگەری بەدی هاتنی لەمپەر لەسەر ڕێگای بەڕێوەچوونی کۆپرسیی سەربەخۆیی کوردستان بڕژێت وهەروەها وتوویەتی کە کوردەکان ئەگەر بێتۆ بەغدا زۆربەکار بهێنێت دەستەوەسان ناوەستن وفیشە ک بە فیشەک پەرسڤ دەدەنەوە.