دامەزرانی پارتی نوێی"بەرەی داهاتووی کوردستان" لە هەرێمی کوردستان
سەمەد خۆشناو ئەندامی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، ڕایگەیاند، پارتێکی نوێ بەناوی"بەرەی داهاتووی کوردستان"ی دامەزراندووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی رووداودا وتی: ئەو پارتە سیاسییە نوێیە نوێنەری ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە دەبێ.
خۆشناو کە ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییە نیشتمانییەکان بوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان، هەشت مانگ لەوەپێش لەو پۆستە، وازی هێناو ئێستا بەدامەزراندنی پارتێکی نوێ ڕایگەیاند: ژمارێک گرووپ و لایەن لەوان ژمارێک لە سەربازان پەیوەستی ئەو پارتە بوون و ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی کوردستان بەشدار دەبێ.
سەرۆکی ئەو پارتە تازە دامەزراوە بەرلەوە، لە وتووێژ لەگەڵ سومرییە نیوز وتبووی: ئەو بەرە تازە دامەزراوە، پێکهاتووە لە؛ چوار پارتی سیاسی و٢٢ڕێکخراوی مەدەنی و کەسایەتییە زانکۆیی و دینییەکان و گەنجانێ سەر بە هۆز و ئەتنی جۆراوجۆر لەناوچەی کوردستان، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاریی، یارمەتیدانی چین و توێژە کەم داهاتەکان، هێنانەدی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و چاکسازیی لە سەریەتییەکانی ئەو بەرە تازە پێکهاتووەیە.
خۆشناو وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرەی داهاتووی کوردستان، لیستێکی داگری، پەنجا کەسایەتی زانکۆیی، دینی، فەرهەنگی و سیاسی بۆ هاوبەشیی لەهەڵبژاردنەکانی بەردەم پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ئامادە کردووە، وتی: ئەو بەرەیە، پەیڕەوی لەهیچ بەرەیەکی دیکەی سیاسی ناکات و لە یارمەتیی ئەندامەکانی کە ژمارەیان ١١٧ هەزار کەسە، سوود وەردەگرێ.