درێژەی نەیارەتی لەگەڵ گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستان لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i303472-درێژەی_نەیارەتی_لەگەڵ_گشت_پرسیی_جیا_بوونەوەی_هەڕێمی_کوردستان_لە_عێراق
بەرەی ڕەخنە گر و نەیاری بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق کەناڵیکی تەلەفیزیۆنی تایبەتی خستە گەڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2017 12:02 Asia/Tehran
  • درێژەی نەیارەتی لەگەڵ گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستان لە عێراق

بەرەی ڕەخنە گر و نەیاری بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق کەناڵیکی تەلەفیزیۆنی تایبەتی خستە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، بەرەی ڕەخنە گری بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق داگری ژمارەیەک لە کەسایەتیەکان ، ڕوناکبیران وچالاکانی مەدەنی کورد بە دەسپێکرانی بەشی تاقێکاری کەناڵی تایبەت " نا بۆ گشت پرسیی" لە بڵاوکردنەوەی ئاسایی بەرنامەکانی ئەم کەناڵە لە داهاتوو یەکی نێزیکدا هەواڵی دا.

ئەم کەناڵە لە سەتەلایتی نایلسات وبە فریکانسی دوازدە پانسەدو بیست ویەک پەخش کردنی تاقێکاریانەی خۆی دەپێدەکات.بەرەی ڕەخنە گری گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە مەبەستی وەڕێ خستنی کەناڵی تایبەتی ئەم بەرەیە " نا" وتن بە هەرجۆرە هەڵبژاردن لەم ڕێبازە دایە.

حەیدەر عیبادی " سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر لەبارەی پیداگری کوردەکان بۆ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە وتی: دەوڵەتی بەغدا هێچکات لە ڕیگای گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە هاوکاری ناکات.

حێزبەکانی هەڕێمی کوردستانی عێراق حەوتی ژوئەنی ڕابردوو لە جڤێنێکدا بە ئامادە بوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم هەرێمە لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێڕاق لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر ی دووهەزارو حەفدە ڕەزامەندیان دەربڕی.

پیداگری هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەڕێووە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕانەی دەوڵەتی عێراق وتاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراقی ڕوو بە ڕوو بووەتەوە.