بێ هیوا یی بەرانبەر کرانەوەی سەرلەنوێ پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانیی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i303548-بێ_هیوا_یی_بەرانبەر_کرانەوەی_سەرلەنوێ_پەرلەمانیی_هەرێمی_کوردستانیی_ئێراق
دەبیری پەرلەمانیی خۆجێی هەرێمی کورستانی عێراق ، وتی: کرانەوەی پەرلەمانیی کوردستانی عێراق لە ١٣ ئاگۆست تەنیا لە رێگای کوودەتاوە گونجاوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2017 06:04 Asia/Tehran
  • بێ هیوا یی بەرانبەر کرانەوەی سەرلەنوێ  پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانیی ئێراق

دەبیری پەرلەمانیی خۆجێی هەرێمی کورستانی عێراق ، وتی: کرانەوەی پەرلەمانیی کوردستانی عێراق لە ١٣ ئاگۆست تەنیا لە رێگای کوودەتاوە گونجاوە .

بە گوێرەی  ڕاپۆرتیی رۆژی سێ شەممەی کۆرد پریس، " فەخرئەلدین قادر" دەبیری پەرلەمانی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق بە باسکردنیی ئەوەی کە ئەم پەرلەمانە وەکک ڕۆباتیی لێهاتووە ، بە ڕاشکاوی وتی: ئەگەریی کرانەوەی دیسانەوەی خێرای پەرلەمانیی خۆجێی زۆر کەمە ، چون ئەم کارە پێویستیی بە وتوویژی  نێوان پێنج حیزبیی سەرەکیی کوردی هەیە .

 " فەخرئەلدین قادر" وتیشی : پێنج حیزب لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێ لەبارەی  مەسەلە سیاسییەکانی نێوانیان  بە خالێکی هاوبەش بگەن، چوونکا پەرلەمان برینێکیی گەورەیە لە سەر جەستەی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و بە ڕەویشتیی ئێستا ناکرێتەوە .

 دەبیری پەرلەمانیی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: پەرلەمان لە کاتیی کرانەوەی و دەسپێکردنیی چالاکییەکانیی دەبێ بە شێوەی ڕاستەقینە کەشی دەستهەڵاتداریەتی زاڵبێت بەسەری دا،  ڕادەی کارتێکەریی پارتەکان کەمتر بێتەوە ، چوونکا سەرچاوەی قەیرانەکانیی نێو کوردستانی عێراق ئەم پارتانەن.

 دوای ئەوەی کە قەیران  لەبارەی سەرۆکایەتیی  " مەسعوود بارزانی"  بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق تووندتر بوو، پارتی ژێر فەرمانیی ئەو ، پێشیگرت لە ڕۆێشتنیی نوینەرانیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانیی خۆجێی ئەو ناوچەیە و لە ئاکامی دا پەرلەمانیی بەرەو داخران برد .

 پەرلەمانی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نزیک دوو ساڵ لەمەو بەرەوە داخراوە. پارتی دیمۆکراتی کوردستانی  عێراق ئیدعا دەکات مەسعوود بارزانیی باشترین بژاردەیە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.