ئێران شەمەنەفەر بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکێشێت
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆمارى ئیسلامى ئێران داواى ڕاکێشانى هێڵى شه‌مه‌نه‌فه‌ر بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاگەیێندراوێکی وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێم،"ئێران پرۆژه‌ى دروستکردنى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ ده‌کات."
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کونسوڵى ئێران له هه‌ولێر سه‌ردانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی کردووە و گفتوگۆکان بەردەوامن.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: مورته‌زا عه‌بادى، کونسوڵى ئێران له هه‌ولێر ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، که مه‌به‌ست لێی گفتوگۆکردن بووه له‌باره‌ى پرۆژه‌ى دانانى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئێران، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى نێوان هه‌ر دوولا بۆ گواستنه‌وه‌ى وزه و سووته‌مه‌نى و که‌لوپه‌لى بازرگانى و گه‌شتیاریى.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که کە باس بڵاویکردووەتەوە؛ وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووه، که هه‌رێمى کوردستان پێویستى به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌ربڕیووه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌کى له‌و شێوه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ى پرۆژه‌که له باشترین و پێویسترین و خێراترین ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان هه‌ردوولا بێت، هه‌روه‌ها له خزمه‌تى هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستاندا بێت.