داواکاری بۆ وەدەرنانی لایەنگرانی بەڕێوەچوونی کۆپرسی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306482-داواکاری_بۆ_وەدەرنانی_لایەنگرانی_بەڕێوەچوونی_کۆپرسی_هەرێمی_کوردستان_لە_پەرلەمانی_ئێراق
نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق لەسەر وەدەرنرانی لایەنگرانی رفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2017 07:16 Asia/Tehran
  • داواکاری بۆ وەدەرنانی  لایەنگرانی بەڕێوەچوونی کۆپرسی هەرێمی کوردستان  لە پەرلەمانی ئێراق

نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق لەسەر وەدەرنرانی لایەنگرانی رفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  عەواتف نەعمە   نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق  ڕۆژی دووشەممە  وتی  وەدەرنرانی  نوێنەرانی لایەنگری  بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە پەرلەمان و بێ بەشکردنی پارتی  لە  پۆستەکانی وەزارەتی  و پشکی سەتی حەڤدە ی بودجەی گشتیی دەوڵەتی ناوەندی  ئەنجام بێت  .

عەواتف  نەعمە  بە ئاماژەدان بەمەی  کوردەکان  دەنگیان داوەتە یاسای بنەڕەتی ئێراق  بۆ مانەوە لە چوارچێوەی  ئەم وڵاتە و دەوڵەتی ناوەندی وتیشی:   مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق  سەرباری نەیارەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کۆپرسی ، بۆ بەڕێوەبردنی رفراندۆم وەک ئامرازی گوشار بۆسەر  بەغدا  هەوڵ دەدات  .

بەرلەمەش   یان کوبیش  نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق پێداگری کرد  :  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەکێتیی ئەم وڵاتە و نیزامی دیمۆکراتیکی داکۆکی دەکات و نەیاری دابەشکران و لاواز کرانی ئێراقە.

هەندێ  پارتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، حەوتەمی ژووئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ   مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێم،  ڕەزامەندییان کرد بەرامبەر بە بەڕێوە چوونی  رفراندۆمی هەرێم   لە بەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 ، پرسێک کە بەرەوڕووی  نەیارەتی بەبڕشتانەی  دەوڵەت، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بوەتەوە  .