بارزانی و باسکردنی دواخستنی مەرجداری گشت پرسی
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی دواخرانی مەرجداری گشت پرسی جودایی خوازیی ئەو هەرێمە لە ئێراقی کرد.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "النشرە"، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە بەئاشکرا ساڵی ڕابردوو بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و ڕێبەرانی سیاسیی ئێراق لەشاری بەغدای گوتووە کە ئەزموونی هاوبەشی شکستی هێناوە بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین دراوسێی باش بین و هاوکاری بکەین.
ناوبراو ئیدیعای کرد، "ئەوان ئێمەیان وەک هاوبەش لە ئێراق قەبووڵ نەکردو بژارەی ئێمە، گشت پرسی و سەربەخۆییە".
بارزانی لەهەمان کاتدا وتی: تەنیا دەرفەت بۆ دواخستنی کۆپرسی ئەوەیە کە بەغداو واشنگتۆن و ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکێتی ئوروپا دەستەبەریی نووسراوەی جیددی بەئێمە بدەن کە بێتوو شەش مانگ یان ساڵێک ریفراندۆم دوابخرێت، ئەنجامەکانی قەبووڵ بکەن.
بارزانی بەهێنانەئارای بانگەشەیەک لەدژ ئێران وتی: حکومەتی سەربەخۆی کورد سوورە لەسەر ئازادی بڕیاردانی و "بەشێک نە لە هیلالی ئێران و نە هەر هیلالێکی دیکە نابێ".
ناوبراو وتی: عەڕەبە سوننەکان زیاترین زیانیان دیتووە لەوەی وا ڕووی دا.
بارزانی لە دنەدانی عەرەبە سوننەکانی ئێراق بۆ جودایی خوازیی لەو وڵاتە، وتی: پاش ڕووخانی رژیمی دیکتاتۆری سەددام، ئەوانم ڕاسپارد، هەرێمێک بۆخۆیان دیاری بکەن.