گشت پرسی کوردستانی ئێراق، بڕیاری نه‌گونجاو و مه‌ترسیداری بارزانی
ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی هه‌رێمی کوردستانی ئێراقی به بڕیاری مه‌ترسیدار و نه‌گونجاوی ڕێبه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی زانی.
به‌پێی راپۆری ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی فارس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوڕه‌ی ئێراق، عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی له‌هه‌رێمی کوردستانی ئێراق سه‌رباری داخرانی دوو ساڵانی په‌رله‌مانی خۆجێیی ، نامومکینه.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له ئۆکتۆبری2015وه و دوابه‌دوای ئه‌و ناکۆکییه‌ی له‌سه‌ر درێژکرانه‌وه‌ی خولی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه یان به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، هاته‌دی، هیچ دانیشتنێکی ساز نه‌داوه.
نه‌یارانی به‌ڕێوه‌چونی گشت پرسیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، بارزانی به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که له پرسی ریفراندۆم وه‌ک کارتێکی فشار بۆ مسۆگه‌رکردنی سیاسه‌ته‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
حکومه‌تی ئێراق نه‌یاری به‌ڕێوه چوونی گشت پرسی له‌هه‌رێمی کوردستانی ئه‌و وڵاته‌یه‌و له‌دژ ده‌ستووری ئێراقی ده‌زانێ و له‌سه‌رئه‌و رایه‌یه که ئه‌و گشت پرسییه به‌زه‌ره‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، ئابووری و نیشتمانییه‌کانی کورده.
پێداگریی بارزانی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گشت پرسیی هه‌رێم له ئێراق له 25ی سیپته‌مبه‌ری2017 له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی شێلگیرانه‌ی حکومه‌تی ئێراق، گرووپ وباڵه نه‌یاره ئێراقییه‌کان و وڵاتانی ناوچه‌کەو جیهان به‌ره‌وڕوو بووه.