بارزانی: سەبارەت بە کۆپرسی هەرێم، هەستیارەتی و نیگەرانی لەئارادایە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، لەمەڕ پرسی کۆ پرسی جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق لەو وڵاتە، هەستیارەتی و نیگەرانی هەیە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێران لەدیمانە لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەبارەی کاردانەوەی وڵاتانی دراوسێی ئێراق بە پرسی کۆپرسی وتی: لە دیداری شاندی ئێرانی بەسەرۆکایەتی حەسەن دانایی فەر باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەغدا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، پەیام و تێبینییەکانی ئێران سەبارەت بە پرسی گشت پرسی ڕاگەیێندرا. ئێران جەخت دەکا لەسەر پێویستیی دانوستانی نێوان بەغداو هەولێر و چارەسەریی کێشەکانی نێوانیان لەڕێی دانوستان و دەستوورەوە.
بارزانی بەئاماژە بەسەردانی ئەم دواییەی مەلوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کوردستانی ئێراق وتی: لەو دیدارەدا چاووش ئۆغڵوو وشداریی دا لەمەڕ ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە ئێراق لەئاکامی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە.
بارزانی لە بەشێکی دیکەی دیمانەی لەگەڵ شەرقولئەوسەتدا وتی: لە سەفەری جێمز مەتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کوردستانی ئێراق، لایەنی ئەمریکی وێڕای داوا بۆ پێداچوونەوە لەبارەی بەڕێوەبردنی گشت پرسی بەئاشکرا رایگەیاندووە کە بەڕێوەبردنی گشت پرسی لە بارودۆخی ئێستادا گونجاو نییەو بەڕێوەبردنی گشت پرسی، تیشک خستنەسەر شەڕی دژ بەداعش لاواز دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەدرێژەی ئەو دیمانەدا، دواخرانی کاتی بەڕێوەچوونی گشت پرسی بەمومکین زانی و وتی: بێتوو بەدیل و دەستەبەریی لەمەڕ گشت پرسی بخرێتەڕوو، ئیمکانی دواخرانی یەکساڵەی لەئارادایە.
پێداگریی بارزانی لەسەر بەڕێوەبردنی گشت پرسی لە ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەکاتێکدایە کە ئەو پرسە، لەگەڵ نەیارەتی ئاشکرای جیهانی، ناوچەیی و ناوخۆیی بەرەوڕوو بووە.
جگە لەنەیارەتی بەرپرسانی بەغدا لەگەڵ پرسی گشت پرسی جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق، لەناوخۆی هەرێمیش ڕەخنەوگازندەی توند لەو گەڵاڵەیە گیراوە. یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان لەکاردانەوە بەلێدوانەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، وتی: هەر کردەیەک کە لەڕێی یاساییەوە ئەنجام نەگرێ، ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی قەیران دەکات.