پشتگری تاران لە هەر چەشنە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق وتی: تاران لە هەر چەشنە ڕێککەوتن لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری گرفتەکانی دوو لایەن پشتگری دەکات.
" ئیرەج مەسجێدی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی " ڕووداو" ؛ لەبارەی هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە ستانی کەرکوک وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکێتی و یەکپارچەیی عێراق پشتگری دەکات و یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە بەجێ ڕێز دەزانێت .
" ئیرەج مەسجێدی" جەختیکرد: لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ چەشنە جیاوازیەک لە نێوان دانیشتووانی کەرکوک لەگەڵ بەسرە ، هەولێر و یان مووسڵ نییە و هەمووی ئەوان لە ڕوانگەی ئێران ، برا و لای ئێران خۆشەویست وئازیزن.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق وتیشی : کوردەکان لە عێراق بەردەوام باشترین دۆستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون و هەر بۆیە، تاران بە هەموو کوردەکان پیرۆز بایی جەژنی قووربان دەکات. ئەنجوومەنی ئۆستانداری کەرکووکی عێراق سێشەممەی ڕابردوو سەرەرای نەیاریەتیی تورکەمانەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی ئەم ستانە، بە پەیوەسبوونی ستانی کەرکووک لە ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە دەنگی دا.
ئەم کردەوەیە لە لایەن ئەندامانی تورکەمان و عەرەبی ستانی کەرکووک ، بەغدا و وڵاتانی ناوچە مەحکووم کراوە و ئەویان وەک هەنگاوێکی دنە دەرناە لە ریبازی زەبر دان لە ڕەوتی خەبات دژی ترۆریسمی عێراق زانیوە .
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق هەروەها لەبارەی ڕاگواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆ رۆژهەڵاتی سوریا و نیگەرانیەکانیی عێراق لەم مەسەلە، وتیشی: پرسیی ڕاگواستنەوەی ئەندامانی داعش لە سەر ڕەوتی خەبات دژی ترۆریسم ، کارتێکەریی نابێ؛ گرنگ ئەوەیە کە هەمووان بۆ لەناو بردنی داعش هەوڵ بدەن .