بارزانی ئیدعای کرد: کەرکووک هی کوردستانی عێراقە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، پارێزگەی خاوەن نەوتی کەرکووکی بەڕای خۆی هی ئەو ناوچەیە زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ؛ " مەسعود بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ " سکای پرێس" ڕایەگیاند هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەیە دوای بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم ، لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە بارەی دیاری کردنی سنوورەکان لە وان ستانی کەرکووک وتووێژ بکەن .
بارزانی بە باسکردنیی ئەوەی کە هەولێر لە کەرکووک خۆش نابێ، ئیدعای کرد کەرکووک هی هەرێمی کوردستانی عێراقە و بەرپرسانی کورد ئامادەن ئەم پارێزگەیە وەک نموونەیەک بۆ هاوژینی و پێکەوە ساچان لەبەر چاو بگرن .
دوا بە دوای پاشەکشەی هێزە عێراقییەکان لە ستانی کەرکوک لە ساڵی ٢٠٠٣ هاوکات لەگەڵ شەڕی ئەمریکا لە عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە ئەو ستانە و هەروا لە پارێزگای نەوت خێزی کەرکووک دان.
سەرۆکی هەرێمی وکردستانی عێراق جەختیکرد کورکووک تەنیا هی کورد نییە ، بەڵکوو هی تورکەمانەکان، عەرەبەکان و کریستیانەکانیشە وەدەبێ پێکەوە تەباییمان هەبێت .
ئەوە لە حالێکدایە کە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو سەرەڕای نەیاریەتیی تورکەمانەکان و عەرەبەکانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە ، دەنگی داوە بە پەیوەسبوونی ستانی کەرکووک بە ڕێفراندۆمیی هەرێمی کوردستانی عێراق .
ئەم کردەیە لە لایەن ئەندامانیی تورکەمان و عەرەبەکانی ستانی کەرکووک ، بەغدا و وڵاتانی ناوچە مەحکووم کراوە و ئەویان وەک هەنگاوێکی دنە دەرانە زانیوە لە ڕێبازی زەبر دان لە پرۆسەی خەبات دژی ترۆریسمی عێراق .
پێداگریی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەرێوە بردنیی کۆپرسی لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەرەو ڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق ، گرووپە جۆر بەجۆرەکانی عێراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .