وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیشتە هەولێر
دوێشەو(یەکشەممە) ئیلێستەر بێرد وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا بۆ تاوتوێکردنی شەڕی داعش و پرسی ریفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستان گەیشتە هەولێر.
بێرد کە لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا، بڕیارە لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای کورد کۆبێتەوە.
له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی کوردستان، ئیلێستەر بێرد وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا رایگهیاند "هاتووم ستایشی هێزەکانی پێشمەرگە بکەم، کە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدان و بەم دواییەش هەماهەنگییەکی زۆر باشیان لەگەڵ هێزەکانی عێراق دروست کرد و توانیان مووسڵ و تەلەعفەر کۆنتڕۆڵ بکەنەوە".
بڕیاریشە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بە فەرمی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ریفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق، بە بەرپرسانی کورد رابگەیەنێت.
ئەلیستەر بێرد پێنجەم جارە وەکوو وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.