هێزی پێشمەرگە لە ڕزگار کردنی حەویجەدا ڕۆڵی پاڵپشتیکەر دەگێڕن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i306983-هێزی_پێشمەرگە_لە_ڕزگار_کردنی_حەویجەدا_ڕۆڵی_پاڵپشتیکەر_دەگێڕن
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق باسی بەشداری نەکردنی ڕاستەوخۆی هێزی پێشمەرگە لە هەڵمەتی زووبەزووی ڕزگارکردنی شاری حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوکی کرد و ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگە لەم هەڵمەتەدا بەس ڕۆڵی پاڵپشتیکەر دەگێڕێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2017 08:46 Asia/Tehran
  • هێزی پێشمەرگە لە ڕزگار کردنی حەویجەدا ڕۆڵی پاڵپشتیکەر دەگێڕن

ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق باسی بەشداری نەکردنی ڕاستەوخۆی هێزی پێشمەرگە لە هەڵمەتی زووبەزووی ڕزگارکردنی شاری حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوکی کرد و ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگە لەم هەڵمەتەدا بەس ڕۆڵی پاڵپشتیکەر دەگێڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ،ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە سەر بەشداری نەکردنی ڕاستەوخۆی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتی زووبەزووی ڕزگارکردنی شاری حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک پێی داگرت و کرد و ڕا یگەیاند: هێزی پێشمەرگە لەم هەڵمەتەدا بەس ڕۆڵی پاڵپشتیکەر دەگێڕێت.

غیاس سورچی ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی هەواڵدەریی بغدادالیوم وتیشی: بە پێی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێزەکانی عێراق لە ڕێگای خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجە بەرەو ئەم شارەی پارێزگای کەرکوک دەجوڵێن.

جێگای ئاماژەیە دوای ڕزگار کرانی شاری ستراتژیی تەلەعفەر لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق لەژێر چەپۆکی تاقمی تیرۆریستی داعش، هێزەکانی عێراق ئێستا خەریکی خۆسازدانن بۆ هەڵمەتی ڕزگار کردنی شاری حەویجە لە باشووری پارێزگای کەرکوک .