داوای دوو پارتی گرینگی کوردستانی ئێراق بۆ دواخرانی گشت پرسی جیابوونەوە
دوو پارتی گرینگ لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، خوازیاری دواخرانی گشت پرسی جیابوونەوەی ئەو هەرێمە بوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە کەناڵی سومرییە نیوز، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکی هاوبەش پاش دانیشتنیک لە سلێمانی ڕایانگەیاند؛ بەڕێوە چوونی گشت پرسی لەهەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ دوابخرێ.
ئەو دوو پارتە ی کوردستانی ئێراق لەبەیاننامەکەیاندا، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق بڕیارە رۆژی یەکی نۆڤمبەری٢٠١٧ بەڕێوە بچێ.
حەوتەی ڕابردوو دانوستانی چڕوپڕ لەنێوان سەرۆکان و سیاسەتوانانی کورد بۆ دواخرانی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەنجامی گرت.
لەهەمان کاتدا، شیروان زرار، وتەبێژی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و گشت پرسی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش لە هەولێر ڕایگەیاند، گشت پرسی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگە لەپارێزگای نەینەواش بەڕێوە دەچێ.
پێداگریی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لە ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەگەڵ کاردانەوەی لێبڕاوانەی حکومەتی ئێراق، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.