زۆرتر بوونیی نەیاریەتی لەگەل بەڕێوەچوونی کۆپرسی دە هەرێمی کوردستانی ئێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i307709-زۆرتر_بوونیی_نەیاریەتی_لەگەل_بەڕێوەچوونی_کۆپرسی_دە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_دا
ژمارێک لە پارتە ئێراقییەکان لە وان " هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی ئێراق" ڕۆژی یەکشەممە نەیاریەتی خۆیان دەربریوە لەگەل بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی ئێراق دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2017 13:35 Asia/Tehran
  •  زۆرتر بوونیی نەیاریەتی لەگەل بەڕێوەچوونی کۆپرسی دە هەرێمی کوردستانی ئێراق دا

ژمارێک لە پارتە ئێراقییەکان لە وان " هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی ئێراق" ڕۆژی یەکشەممە نەیاریەتی خۆیان دەربریوە لەگەل بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی ئێراق دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری عێراقی واع؛ " هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی ئێراق" لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند ئەو پارتە لەگەڵ بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی ئێراق  کە لەڕاستی دا کردەوەیەکە بەمەبەستیی جیاکردنەوەی ستانی کەرکووک (باکووری عێراق) لە ناوچەکانی دیکە ، نەیارە .

هەر لەم حالە دا " عەبدوڕەحیم ئەلشەمری" ، نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە داوای کردووە ستانی نەینەوا لە باکووری عێراق لە بوونی پێشمەرگەی کورد، کە زاڵن بە سەر ناوچە ئازاد کراوەکان لە چنگ داعش ، ڕزگار بکاتەوە . بە وتەی ئەو نوێنەرەی عێرایی، دوای ئەوەی کە هێزە ئاسایشییەکانی عێراق، هەموو ناوچەکانیی ستانی نەینەوا لە چنگ ترۆریستانەوە ئازاد کرد ، زۆرێک لە ناوچەکانیی ستانی نەینەوا شایەتی هەوڵی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق(پارتی ژێر فەرمانیی مەسعوود بارزانی) بۆ زۆرتر کردنەوەی زاڵیەتی بە سەر ئەو ناوچەگەلە بووە . " عەبدوڕەحیم ئەلشەمری" جەختیکرد ئامانجی هێزەکانی پێشمەرگەی کورد، لە نواندنیی گوشار بۆ سەر دانیشتووانی ستانی نەینەوا، ئەوەیە کە شارومەندانی ئەو ناوچەیە، لە داهاتوو دا دەنگی ئەرێ بدەن بە ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا . هاوکات لەگەل تاوسەندنیی نەای ریەتییەکان دژی ڕێفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی عێراق،" سەعد ئەلحەدیسی" وتە بێژی دەوڵەتی عێراق جارێکی تر جەختیکرد کردەوەی یەک لایانەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەڕێوە بردنیی  رێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق م بۆ دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە ،پێویست نییە و یارمەتی نادات بە سەقامگیر بوونی پاوەجێی وئاسایش. ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، حەوتەمی ژوئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ئەو هەرێمە لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لە ژەرێمی کوردستان لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ ڕەزامەندیان دەربڕیوە ؛ بابەتێک کە بەرەوڕووی نەایریەتی بە بڕشتانەی دەوڵەت ؛ گرووپە جۆر بە جۆرەکانی عێراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .