نەیارەتی ئاشکرای ئێران لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لەهەرێمی کوردستانی عێراق
باڵوێزی ئێران لە عێراق پیداگری کرد: هەڵوێستی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بەرێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، بە ئاشکرا بە برایانی کوردی عێراقی ڕاگەێندراوە.
"ئیرەج مەسجدی " بالوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی دوشەممە لە جڤێنێکدا لەگەڵ نوخبەکان، مامۆستایان ومیدیا کاران لە عێراق ، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە، جیهان وپێوەندیەکانی دوو قوڵیی عێراق وئێرانی لێکدایەوە. ئیرەج مەسجدی" وتی: بەشێک لە نەیارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە هۆی زەرەروزیانی جیدی یە کە خەڵکی ئەم ناوچە لەجیا بوونەوەتووشی ده بن. مەسجدی ، نەیارەتی ئێرانی بەپێی لێکدانەوەی ڕاستیەکان زانی ووتی: هەرێمی کوردستانی عێراق ئێستاکە دۆخی ئارام وپاوەجیی هەیە وگەڵاڵەی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەم کاتە دا کەدەولەتی ناوەندی عێراق گیرودەی شەڕ لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعشە ، بەمانای تێوەگلانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ناوقەیرانی سیاسی، ئەمنیەتی وئابووری لەگەڵ بەغدا ودەوڵەتەکانی ناوچەیە. باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها نێردرانی گازی ئێران بۆ هێزگەکانی کارەبای عێراق، پەرەی بەرەبەشی ئالۆوێرکردنی تیجاری ساڵانە بۆ هەشت میلیارد دوڵار، خزم وخویشاوەندی وعەشیرەیی بەربڵاو لە نێوان دوو نەتەوە وهاوکاری بەربڵاوی فەرهەنگی وزانستی بە بەشێک لە شاندەرەکانی پێوەندی ئێران وعێراق زانی. باڵوێزی ئێران لە عێراق لە بارەی پێوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی عێران لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەیش وتی: ئێران هەموو کات لە بنەمای دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی کردووە ، بەڵام بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە لەژێر زەخت وفشاری دەسەلاتدارانی بیانی لە ڕیگای باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ ئێران نەجوڵاونەتەوە.