دەنگی نەیاری پەرلەمانی ئێراق بەرامبەر کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق دوای دانی دەنگی نەیار بە رفراندوم لە هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی ئێراقیان ناچار کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ڕاستەو خۆ وتووێژ بکات .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون بە گێڕانەوە لە مەیادین، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە داوایان لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد هەموو ڕێ وشوێنی پێویست بۆ پاراستنی یەکێتیی ئێراق
بگرێتە بەر .
نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێراق بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەنگی هاوکارەکانیان واتە دژایەتی کردن بەرامبەر رفراندۆمی هەرێم، پەرلەمانیان بە جێ هێشت.
ژومارێک پارتی هەرێمی کوردستان، حەوتەمی ژووئەن لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، بەرامبەر بە بەڕێوە چوونی کۆپرسی لەسەر هەرێمی کوردستان لە بەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 ڕەزامەندیان دەربڕی ، پرسێک کە بەرەوڕووی نەیارەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بووەتەوە.