داواکاریی بارزانی لە پەرلەمانی ئێراق بۆ پێداچوونەوە بەسەر پەسەندکراوەی هاوپەیوەند بە ڕفراندۆم
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرد هەتا بچێتەوە بە پەسەندکراوەی ئەم دواییەی خۆی لەسەر نەیارەتی کردن بەرامبەر بە ڕیفراندۆم .
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو واتە دوازدەی سپتەمبەر سەرباری نارەزایەتی ئەندامانی کوردی پەرلەمان، نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە گەڵاڵەی بەڕێوە چوونی رفراندومی هەرێمی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتاردانی دا لە ناوچەی عەقرە وتی : بڕیاردان لەسەر بەڕێوە چوونی رفراندۆم بڕیارێکی تاکەکەسی یان حیزبیی نییە بەڵکوو بڕیاری کوردەکانە.
مەسعوود بارزانی وتیشی : ئەگەر جێگرەوەیەک بۆ رفراندۆم دیاری بکرێت کە هەموو ئامانجەکانی هەرێمی کوردستان بێنێتە دی، قەبووڵ دەکرێت .
هەرلەم حاڵەدا ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دوێنێ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر گەڵاڵەی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی رفراندۆم و داوای لە کاربەدەستانی ئێراقی کرد بۆ پێشگیری کردن لەم گەڵاڵەیە هەوڵی خۆیان بدەن .
ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق لەم بەیاننامەیە دا وشداری داوە بە گەلی ئێراق بەتایبەت دانیشتوانی هەرێم سەبارەت بە دواهاتی نالەبار و پڕمەترسی بەرێوەچوونی رفراندوم لەم ناوچەیە .
ئەحمەد جەماڵ وتەبێژی ڕەسمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێراقیش باسی نەیارەتی ئەنجومەنی وەزارەتی کۆمکاری عەرەب بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی کرد .
پێداگری مەسعوود بارزانی لەسەر بەڕێوەچوونی رفراندوم لە بیست و پێنجەمی سپتەمبەری 2017 بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .