هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵپەساردنی ڕێفراندۆم لێک ئەداتەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەدەر کردنیی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئەو ناوچەیە پێشنیاری وڵاتانی رۆژئاوایی لەمەڕ هەڵپەسێردرانیی رێفراندۆم لێک ئەداتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆێتێرز، لیژنەیەک پێکهاتوو لە نوێنەرانی ئەمریکا ، بەریتانیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی پێنج شەمە لەگەڵ" مەسعوود بارزانی"، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر دیدار و وتووێژیان کرد .
ئەم وەڤدە لە ددیاری بارزانی دا جەختیکرد بەرواری ڕاگەیاندراوە بۆ بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق (٢٥ سێپتەمبەر) خەبات دژی تاقمی ترۆریستی - تەکفیری داعش وەبەر مەترسی دەخات. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، " بیرت مەک گۆرک" ، نێردراوی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ هەولێر یش لە بڕیاری ئەگەری کاربەدەستانی کوردستانی عێراق بۆ هەڵپەاسردنیی ڕێفراندۆم پێشوازی کرد . ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە و واوە ناوچەیی لە وان ئەمریکا لەمەڕ نەیاریەتی لەگەڵ بەڕێوە چوونی رێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ بنەمای ئەو پرسە نەیار نین و لە مەڕ ڕاگەیاندیی هەڵوێستەکانی خۆی ، بەرواری ئەو ڕێفراندۆمە بە باش نازانن. ئەو هەڵوێستگرتنە هەمان پشتگری کردن لە پارچە اپرچە بوونی عێراق مانادەکرێتەوە . کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بنەمای ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی عێراق نەیارە و جێبەجێبوونیی ئەو لە هەر دەرفەتێکی دیکە بۆ درێژەی نائەمنی لە عێراق و ناوچە دەزانی .