گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی یه‌کلاییکرده‌وه
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا فراکسیۆنه‌که‌یان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نه‌کات.
به‌پێی میدیاکانی گۆڕان، شۆِڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌که دوای کۆوبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی رایگه‌یاندووه که فراکسیۆنی گۆڕان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ناکات.جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه، دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌له‌مان نابێته هۆی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌رێکاری یاسایی خۆیدا تێنه‌په‌ڕیوه‌و کۆده‌نگی له‌سه‌ر نییه.هه‌ریه‌که له‌فراکسیۆنه‌کانی پارتی و یه‌کێتی و یه‌کگرتوو ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ به‌شداریکردن له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، که بڕیاره کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، دوای زیاتر له‌دوو ساڵ دێت له‌په‌کخستنی، کاتێک به‌بڕیاری پارتی رێگری له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی له‌هه‌ولێر.