نەیارەتی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە نەیارەتی کرد لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی بەهێنانەئارای لێدوانێکی هەڕەشەئامێز لەدژ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی ئەو هەرێمەی بە کردەیەکی هەڵە زانی.
ئەردۆغان ، پاراستنی خاکی ئێراقی وەک هەڵوێستی ئاشکرای تورکیا ڕاگەیاندو بەئاماژە بەوەی کە ئێرانیش هەمان ڕوانگەو هەڵوێستی هەیە، وتی: ئەگەر بارزانی لەهەوڵی ڕاگەیاندنی حکومەتی سەربەخۆ دایە، کەس ناتوانێ بەهاسانی لەگەڵیدا ڕەزامەندیی دەرببڕێ.
هەر لەو ئاراستەدا، بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیاو هاوشانە ئێراقییەکەی حەیدەر عەبادی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بۆ دواخستنی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، هاوکاری یەکتری بکەن.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوێنێ هەینی ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی ئەو هەرێمە لە رۆژی٢٥ی سیپتەمبەردا.
ئەوە لەکاتێکدایە کە پێداگریی لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەرەوڕووی کاردانەوەی لێبڕاوانەی حکومەتی ئێراق و گرووپە جیاجیا ئێراقییەکان ووڵاتانی ناوچەکە بووەتەوە.