ئه‌مریکا جارێکی تر هۆشداریی ده‌داته هه‌رێم
سکرتێری راگه‌یاندنی کۆشکی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که کۆپییه‌کی بۆ PUKmedia نێدراوه دووپاتی ده‌کاته‌وه، که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌نیازی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ناکات بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌م مانگه‌دا.
ده‌قی به‌یاننامه‌که..ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له‌نیازی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ناکات بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له کۆتاییه‌کانی ئه‌م مانگه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ندجارێک بۆ سه‌رکرده‌کانی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانی دووپات کردۆته‌وه که‌وا ریِفراندۆم ھه‌وڵه‌کانی تێکشکاندنی داعش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆناوچه ئازادکراوه‌کان به‌لاڕێدا ده‌بات. به‌تایبه‌تی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان کارێکی ئیستیفزازیهو ناسه‌قامگیری لێده‌که‌وێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه, ئێمه داوا له‌حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین ڕیفراندۆم ھهڵبوهشێنێتهوهو بچێته ناو دیالۆگیکی جدی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌غداد, که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانیش ئاماده‌یی خۆی بۆ ئاسانکاریکردن له‌م باره‌یه‌وه دووپات کردۆته‌وه.