نەیارەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق لەگەڵ گشت پرسیی جیا بوونەوە
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق وتی: جڤینی ڕۆژی هەینی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دوور لە هەرجۆرە ڕێککەوتنێکی سیاسی بەڕێوە چوو وپیداگری گشت پرسیی دەبێتە هۆی تەشەنای ئاڵۆزیەکان وقوڵ بوونی درزوکەلینی سیاسی لە نێوان تاقمە کوردە عێراقیەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، "سوران عومەر" بە نوێنەرایەتی لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی هه ریم لە ناو کۆڕی هەوالنێران وتی: جڤێنی پەرلەمانی هه ریم لە دۆخێکدا بەڕێوە چوو کە هیچ جۆرە ڕیککەوتنی سیاسی وڕیککەوتنی بە کۆمەڵ لە بارەی مەسەلە گرینگەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئارادانیەو خەڵکی ئەم ناوچە، ڕۆژگەلیکی سەخڵەت وەپشت سەر دەنین. پەرلەمانی هەڕێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی هەینی لە حاڵیکدا کە لە لایەن پێنج حێزبی کوردەوە بایکوت کرابوو، بە شێوەی نائاسایی دوای نێزیک بە دوو ساڵ داخران کۆبوونەوەی پێک هێنا وکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقی ئەرکمەند کرد بە بەڕێوە بردنی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەهەرێم. هەرلەم حاڵەدا دوابەدوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە سەر دەرکرانی نەجمە دین کەریم پاڕیزگاری کەرکووک ، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند خەریکی کۆکردنەوەی ئیمزای نوێنەران بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووکە. "نیازی میعماری ئوغلۆ" ئەندامی تورکمانی پەرلەمانی عێراق پیداگری کرد : ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی لەم پارێزگایە پیداگری بکات، ئەم ئەنجومەنە هەڵدەوشیتەوەو لەدوای ئەوەدا حاڵەتی نائاسایی لەپارێزگەی کەرکووک ڕادەگەێندرێت. پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەربەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە م ناوچەیە لەبیست وپێنجی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕانەی دەوڵەتی عێراق ، تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراقی ووڵاتانی ناوچە وجیهان ڕووبەڕوو بووەتەوە.