پێداگریی فوئاد مەعسووم لەسەر وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی پرسی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق
سەرۆکی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا وتووێژی خێرای نێوان کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەی بۆ چارەسەرکرانی پرسی رفراندۆمی هەرێم داوا کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومەریە نیووزی ئێراق لەم بەیاننامەیەدا کە شەوی یەکشەممە لە نووسینگەکەی فوئاد مەعسووم سەرۆکی ئێراق بڵاو کرایەوە داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە هەتا وەک یەکێک لە ئەولەویەتە پێویستەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی خێرای قەیرانی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە و چارەسەرکردنی هەوڵ بدەن .
لەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە بە پێی بەرژەوەندیی گشتیی بڕیارمان داوە هەتا پرسی وتووێژ پێشنیار بکەین و داوا لە سەرۆکان و ڕێبەرانی هێزی سیاسی ئێراق و هەرێمی کوردستان بکەین هەتا بە بەڕێوەبردنی کۆبونەوەگەلێکی خێرا بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی ئاشکرا و تێپەڕین لەم قەیرانە بەمەبەستی هاتنەدیی ئامانجەکانی هاوبەش و لابرانی کەم وکۆڕی و هەڵەکان هەوڵ بدەن .
سەرۆکی ئێراق لەم بەیاننامەیەدا وتیشی : دەبێ هەموو هەوڵەکان بۆ سەرکەوتنی ئەم ڕێگەچارە ئاشتیانە و دیموکراتیکە کە بە پێی بنەمای هاوبەش و تێگەیشتن لە داواکارییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو گەلی ئێراق دامەزراوە ، بگیریتە بەر .
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش ڕۆژی شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر پێداگریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی رفراندۆمی هەرێم وتبووی : ئەگەر رفراندۆم لەم ناوچەیە بەڕێوە بێچت ئاڵۆزی چێ دەێبت و ئامادەی دەستێوەردانی سەربازی یین .
رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەوەیی بڕیارە بیست و پێنجەمی سپتەمبەر لەم ناوچەیەدا بەڕێوە بچێت.