وشداری جیددی حەیدەر عەبادی بە هەولێر/ ئامادەی دەستێوەردانی سەربازین
سەرۆک وەزیرانی ئێراق وشداری داوەتە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ئەگەر بەڕێوە چوونی رفراندۆم لەم ناوچەیە ببێتە هۆی بشێوی و ئاژاوە ئێمە دەست دەدەینە بەرگریی سەربازی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،حەیدەرعەبادی شەوی یەکشەممە وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی کە بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق نایاساییە وتی: کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاگردا یاری دەکەن.
هەندێ پارتی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژووئەن لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی ، ڕەزامەندییان دەربڕیوە بەرامبەربە بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 پرسێک کە بەرەوڕووی نەیارەتی بە بڕشتانەی دەوڵەت، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیهان بووەتەوە . نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقیش ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو واتە دوازدەی سپتەمبەر رفراندۆمی کوردستانی ئێراقیان بە نایاسایی زانی و بەرامبەر بەڕێوەچوونی ئەو رفراندۆمە ناڕەزایەتیان دەربڕی .
بەم حاڵە مەسعوود بارزانی داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە لەم رفراندۆمە بەشداری بکەن .